وەزیری دارایی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی سلێمانی و هەڵەبجە كۆبووەوە

وەزیری دارایی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی سلێمانی و هەڵەبجە كۆبووەوە


ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هۆڵی بانكی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی دارایی لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین كۆبووەوە و پێیراگەیاندن كاروباری هاووڵاتییان بەخێرایی رایی بكەن و نووسینگەكەشی لە سلێمانی كارا دەبێت.


وەزیری دارایی و ئابووری باسی لە راییكردنی مامەڵەی هاووڵاتیان لەگەڵ ئیشوكاری بەڕێوەبەرایەتییەكانیان لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە سلێمانی كرد، بۆ زیاتر كارئاسانی و خێرا راپەڕاندنی مامەڵەی هاووڵاتیان، داواشی لە گشت بەڕێوەبەرەكان كرد هەموو رۆژانی دەوامی هەفتە دەرگای بەڕێوەبەرایەتییەكانیان كراوەبێت بۆ راییكردنی مامەڵەكان بەرەچاوكردنی باری دارایی فەرمانبەران.


بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، بەڕێوەبەرەكانی ئەم سنوورە تێبینی و پێشنیارەكانیان خستە بەردەم وەزیری دارایی و لە گفتوگۆیەكی كراوەشدا بەشێك لە كێشەكان چارەسەر كران.
bas news-
Top