گۆڕانکارى لە پرۆگرامى خوێندنی بەشەکانى کۆمەڵناسى و کارى کۆمەڵایەتى دەکرێت
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە راگەیاندراوێکدا، ئاماژە بەوە دراوە، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 28\6\2018، بە سەرپەرشتی د. یوسف گۆران، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لێژنەى پێداچوونەوە بەبابەتەکانى خوێندن لە هەردوو بەشى کۆمەڵناسى و کارى کۆمەڵایەتى، دەستی بەکارەکانی کرد.
لەو راگەیاندراوەدا، جەخت لەوەش کراوەتەوە، کە وەزیری خوێندنی باڵا، رای گەیاندووە، کە دەبێ پسپۆڕان و شارەزاییانى بوارى کۆمەڵناسى و کارى کۆمەڵایەتى دەبێ ڕۆڵى پێشەنگ و کارایان هەبێ، بۆ ئەوەش دەبێ پێداچوونەوەى تەواو بەپرۆگرامەکانى خوێندن لە بەشەکانى کارى کۆمەڵایەتى و کۆمەڵناسى بکەین، بەشێوەیەک میتۆد و چەمکى تازەیان ئاوێتە بکرێ و ڕەنگدانەوەى پێداویستیەکانى ئەمڕۆیى کۆمەڵگە و گۆڕانکارییەکانى داهاتوو بن.
لێژنەی پێداچوونەوەی بە خوێندنی کۆمەڵناسی و کاری کۆمەڵایەتی، کەمان تا ئێستا چوار کۆبونەوەى ئەنجام داوە، لە ئەنجامدا چەند پێشنازێک گەڵاڵە بووە، کە ئەوانیش بریتین لە یەکخستنەوەى پرۆگرامى خوێندن لە قۆناخى یەکەم لە هەردوو بەشى کۆمەڵناسى و کارى کۆمەڵایەتى بۆ ساڵى خوێندنى
(2018 - 2019)، لەهەمان کاتدا پێشنیازیان کردووە بابەتى کۆمپیوتەر لە هەردوو بەشەکە لاببرێت و بابەتى پەیوەندیدار لە جێگەیان دابنرێ، هەروەک پێشنیازیش کراوە بابەتى کوردۆلۆجى بگۆڕدرێ بە بابەتى کۆمەڵگەى کوردستانى.
باسنيوز
