سێ هاوپه‌یمانییه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان په‌سه‌ند كران
شیروان زرار، گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 28\6\2018، له پرێس کۆنفرانسێکدا، ڕاى گه‌یاند، کە هه‌ریه‌كه له هاوپه‌یمانییه‌تى سه‌رده‌م، به‌ره‌و ئیسڵاح و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی به‌هۆى هه‌بوونى مه‌رجه‌كان تێیاندا، هاوپەیمانییەتییەکەیان په‌سه‌ند كراون.
گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، لەو پرێس کۆنفراسەدا، ئەوەشی خستە روو، کە هاوپه‌یمانیی سه‌رده‌م له‌نێوان سۆسیالیست دیموكرات كوردستان، پارتی كرێكارانی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیمو‌كراتى كوردستان، به‌ره‌و ئیسڵاح له‌نێوان یه‌كگرتووی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و هاوپه‌یمانى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی له‌نێوان ڕه‌وتی شلاما، به‌یت نه‌هره‌ین، یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كلدان ئه‌نجومه‌نى نه‌ته‌وه‌یی كلدان پێكهێنراوه.
ئاشکراشی کرد، كه به‌هۆى نه‌بوونى پێویستییه‌كان بۆ قه‌واره‌ى سیاسی، سه‌رۆكایه‌تیى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان تانه‌ی هه‌ر سێ لیستی هاوپه‌یمانی توركمان، ئێزدی توركمانی، هاوپه‌یمانی سورایی ره‌ت كردووه‌ته‌وه و وه‌كو قه‌واره په‌سه‌ند نه‌كراون.
به‌پێى بڕیارى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، رۆژى 30ی ئه‌یلولی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
باسنيوز
