شاندێکی هەڵەبجە بەشداری له‌ ساڵیادی کیمیابارانی شاری سەردەشت دەکەن

شاندێکی هەڵەبجە بەشداری له‌ ساڵیادی کیمیابارانی شاری سەردەشت دەکەن


شاندێکی پارێزگای هەڵەبجە ، بەمەبەستی بەشداریکردن لە (31)ەمین ساڵیادی کیمیابارانی شاری "سەردەشت" لە ڕۆژهەڵاتیی کوردستان ، سەردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد.



لوقمان عەبدولقار ، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە ، ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ (27/6/2018) ، لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە شاندێکی پارێزگای هەڵـەبجە ، بە مەبەستی بەشداریکردن لە (31)ەمین ساڵیادی کیمیابارانی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، سەردانی شاری سەردەشتیان کرد و سبەی(28/6/2018) بەشدار دەبن لە ڕێوڕەسمی ساڵیادەکە".



گوتیشی: "ئامانج لە بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی کیمیابارانی سەردەشت ، دەربڕینی هاوخەمییە بۆ کەسوکاری شەهیدانی شاری سەردەشت ، چونکە هەڵەبجە و سەردەشت دەستەخوشکی یەکن و یەک ئازارمان هەیە".

ڕاشیگه‌یاند: "شاندەکە پێکهاتوونە لە نوێنەرانی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە ، قایمقامیەتی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شاروانیەکانی هەڵەبجە ، زانکۆ و ژوور پارێزەران و تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵــەبجە".



لە ڕۆژی (28/6/1987) لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی عێراقەوە شاری سەردەشتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کیمیابارانکراو بەو هۆیەوە چەندین هاووڵاتی سڤیلی ئەو شارە شەهید و برینداربوون.

bas news-
Top