مەكتەبی سیاسیی پارتی، سەرەخۆشی لە عەبدولڕەحمان گوانی دەكات

 	 مەكتەبی سیاسیی پارتی، سەرەخۆشی لە عەبدولڕەحمان گوانی دەكات


هەڤاڵی بەڕێز عەبدولڕەحمان گوانی..

بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول (جەمیل لاو گوانی)ی مامی بەڕێزتانمان پێگەیشت.

هاوخەمی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خزم و دۆست و هەڤاڵانتان دەكەین.

لە خودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و مامی كۆچكردوویشتان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.



اناللە وانا الیە راجعون.

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
kdp-
Top