پەكەكە ئه‌فسه‌ر و سەربازێكی توركیای كوشت
ئه‌مڕۆ دوای نیوه‌ڕۆ، له چیای ئه‌نگیزه‌رك سوپای توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی بۆ سه‌ر په‌كه‌كه ده‌ستپێكرد، به‌ڵام چه‌كدارانی په‌كه‌كه رووبه‌رووی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه بوونه‌وه و ئه‌فسه‌رێكی توركیا كوژرا.
جگه له‌و ئه‌فسه‌ره كه‌سێكی تر كه حكوومه‌تی توركیا ناوی (پارێزه‌ری خاك)ی لێ ناون و به كوردی ده‌بێته (جاش) كوژرا.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویان كرده‌وه، كه ئه‌مڕۆ ته‌رمی ئه‌و ئه‌فسه‌ره له رێوڕه‌سمێكدا راده‌ستی خانه‌واده‌كه‌ی كرایه‌وه.
باسنيوز
