وه‌زیری ناوه‌خۆی توركیا به‌ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه له هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په په‌روین بوڵدان و ته‌مه‌للی سیزای كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجام دا. له‌وێدا بوڵدان ئاماژه‌ی دا ده‌بێت سنوورێك بۆ وه‌زیری ناوه‌خۆی توركیا دابنرێت، چونكه به‌ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردووه.
بوڵدان گوتی "سۆیلۆ ئه‌و په‌لاماره‌ی كه له ئاگری رۆژهه‌ڵاتی بایه‌زیت رووی دا، هه‌ده‌په تۆمه‌تبار ده‌كات و پێیوایه هه‌ده‌په ئه‌و كاره تیرۆریستیه‌ی ئه‌نجام داوه، بۆیه په‌یوه‌ندی پێوه كردم و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردم. هه‌ده‌په پارتێكه 6 ملیۆن ده‌نگی هێناوه، هیچ كه‌سێك بۆی نییه به‌و شێوه‌یه هه‌ڕه‌شه له هاوسه‌رۆكه‌كه‌ی بكات و ئێمه ئه‌وه قبووڵ ناكه‌ین".
باسی له‌وه‌ش كرد پێویسته سنوورێك بۆ وه‌زیری ناوه‌خۆی توركیا دابنرێت تا جارێكی تر به‌و شێوه‌یه له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه هه‌ڕه‌شه نه‌كات.
له ئاگری رۆژهه‌ڵاتی بایه‌زیت و له گوندی یان یورت، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی په‌كه‌كه‌وه سه‌وزه فرۆشێك كوژرا، سوله‌یمان سۆیلو وه‌زیری ناوه‌خۆی توركیاش هه‌ده‌په به ئه‌نجامدانی ئه‌و كوشتنه تۆمه‌تبار ده‌كات.
باسنيوز
