نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای پاراستنی ئه‌و منداڵانه ده‌كات كه له‌ئه‌نجامی توندوتیژی سێكسی له‌دایكبوون
له رۆژانی 25 و 26\6\2018، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووەكان، حكوومه‌تی عیراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەژێر ناونیشانی (ماف و مه‌ینه‌تییه‌كانی ئه‌و منداڵانه‌ی كه له‌كاتی شه‌ڕدا له دایك بوون) دا به دوو چالاكی له به‌غدا و هه‌ولێر یادی (رۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژیی سێکسی لە شه‌ڕدا) كرده‌وه، ئه‌مه‌ش سێیه‌م چالاكی جیهانییه و یه‌كه‌میشه كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عیراقه‌وه به فه‌رمی یادی بكرێته‌وه دوای رزگاركردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه پێشتر له‌ده‌ست تیرۆریستانی داعشدا بوون.
لەو چالاکیەکدا، ئالیس وۆڵپۆل، جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆ كاروباری سیاسی و هه‌ڵبژاردن لە عیراق، كه له به‌غداوه قسه‌ی ده‌كرد، داوای پاراستنی ئه‌و منداڵانه‌ی كرد كه له ئه‌نجامی ده‌ستدرێژی سێكسی له دایك بوون و گوتی: ”به‌داخه‌وه، ژنان و منداڵان گورزی كوشنده‌یان له شه‌ڕه‌كان به‌رده‌كه‌وێت و كۆژانی ئه‌وانه‌ش كه له‌ژێر ده‌ستی داعشدا ژیاون له‌ڕاده‌به‌ده‌ره و كۆژانی ئه‌و منداڵانه‌ش به دڵنیاییه‌وه هه‌ر درێژه‌ی ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگەوه په‌راوێز بخرێن و وه‌ك هاوكاری داعش نه‌ك وه‌ك قوربانی سه‌یر بكرێن".
جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆ كاروباری سیاسی و هه‌ڵبژاردن لە عیراق، ئەوەشی خستە روو، کە هه‌ربۆیه، ئەو داوا له حكوومه‌تی عیراق کرد كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و یاسایی شكۆ بۆ ئه‌و منداڵانه بگێڕێته‌وه كه له ئه‌نجامی ده‌ستدرێژی سێكسی له‌دایكبوون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م په‌راوێز نه‌خرێن و هه‌میش به‌سووك سه‌یر نه‌كرێن.
هاوکات پێته‌ر هۆكینس، نوێنه‌ری رێكخراوی یونیسێف له عیراق، لەو چالاکییەدا، رای گەیاند، کە وێڕای هه‌بوونی چوارچێوه‌ی یاسایی بۆ پێدانی ناسنامه به‌و منداڵانه به‌ڵام له رووی كرده‌نییه‌وه به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م جۆره به‌ڵگانه له‌وپه‌ڕی زه‌حمه‌تیدان و جگه له‌وه‌ش كه داوا له ژنان ده‌كات ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریان هاتووه به ئاشكرا بیگێرنه‌وه كه ئه‌مه‌ش له‌رووی كه‌لتوور و ئایین و هۆزه‌وه زۆر ئازاربه‌خشه.
گوتیشی: ”پێدانی ناسنامه یه‌كێكه له مافه بنچینه‌ییه‌كانی جاڕنامه‌ی مافه‌كانی منداڵان و پێنه‌دانی كاریگه‌ریی درێژخایه‌نیشی ده‌بێت به‌و پێیه‌ی منداڵان بێ ناسنامه و به‌ڵگه‌ی پێویست ناتوانن له خزمه‌ته‌كانی ته‌ندروستی و فێركردن و هی تر سوودمەندبن“.
هاوکات نێستۆر ئۆموهانگی، جێگری نوێنه‌ری رێكخرای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووەكان بۆ دانیشتوان (ی‌و ئین ئێف پی ئه‌ی)، لەو چالاکییەدا، جەختی لەوە کردەوە، کە لەئێستا له رووی یاساییه‌وه ئه‌و منداڵانه‌ی كه له‌ئه‌نجامی ده‌ستدرێژیی سێكسی و به‌شودانی زۆره‌ملێ له‌دایكبوون تووشی كێشه‌ی گه‌وره بوون، هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ری توشبوونیان به په‌ڕگیری و بازرگانیی مرۆیی و به‌كارهێنان زۆره، كه ئه‌مه‌ش دواجار كاریگه‌ری زۆر خراپی له‌سه‌ر ئاشتی و ئاسایش ده‌بێت، پره‌نسیپی هه‌ره‌سه‌ره‌كیی جارنامه‌ی مافه‌كانی منداڵانی ساڵی ١٩٨٩،كه پێویسته له هه‌ره پێشه‌وه بێت، بریتییه له دابینكردنی سه‌لامه‌تی و خۆشگوزه‌رانی بۆ منداڵان و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەکانیانە."
ئاشکراشی کرد، کە له‌م بارودۆخه‌دا، چه‌ندان ده‌ستپێشخه‌ری له ئارادان كه مایه‌ی ستایشن، بۆ نموونه، ئه‌و راگه‌یاندنه ئاینییه و فتوایه‌ی كه به‌ڕێزبه‌ندی له‌لایه‌ن بابه شێخ و سه‌رۆكی وه‌قفی سوننه له ٢٠١٧ ده‌رچوون سه‌باره‌ت به قبوڵكردنی رزگاربووانی توندوتیژیی سێكسی هه‌نگاوی گرنگن كه پێویسته بۆ گه‌شه‌دان به قبوڵكردنی منداڵانی ده‌ستدرێژیی سێكسی.
باسنيوز
