لە شەش مانگدا 10 بەندکراوی کورد حوکمی سێدارەیان بۆ بڕاوەتەوە

 لە شەش مانگدا 10 بەندکراوی کورد حوکمی سێدارەیان بۆ بڕاوەتەوە
لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨دا دەیان چالاکی سیاسی، مەدەنی و مەزهەبیی کورد لەلایەن دادگاکانی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارە، بەندکران، لێدانی قامچی و پێبژاردنی پارەیان بۆ بڕاوەتەوە.



بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی (هەنگاو) لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا دادگاکانی حکوومەتی ئێران حوکمی سێدارەیان بەسەر 10 چالاکی سیاسی و مەزهەبیی کورد دا سەپاندووە. لەو ڕێژەیە ٩ کەسیان بە تۆمەتی چالاکیی مەزهەبی و کەسێکیش بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی حوکمی سێدارەیان بۆ بڕاوەتەوە.



بەپێی هەمان سەرچاوە لەو ماوەیەدا ٤٣ هاووڵاتیی کورد لە سەریەک حوکمی ١٣٤ ساڵ بەندکرانیان بۆ بڕاوەتەوە.



لەو ڕێژەیە ٣٩ کەسیان بە تۆمەتی چالاکی لەسەر یەک حوکمی ١٣٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و دوو چالاکوانی مەدەنیش ١٨ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.



دوو چالاکوانیش لەسەریەک ١٢٦ زەربە قامچی و پێبژاردنی بڕی ٤٠٠ هەزار تمەن پارەیان بۆ بڕاوەتەوە و چالاکوانێکیش مەحکووم کراوە بۆ ماوەی ٦ مانگ کێلی کوژراوانی شەڕی ئێران و عێراق لە ئیلام بشۆرێت.





باسنيووز
Top