هەولێر.. سێ شوێن بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە داخران
له ئه‌نجامى هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕان و پشكنینى لیژنه‌ى پشكنین و چاودێرى بازارى سه‌ر به قایمقامیه‌تى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ سێشەممە كۆگایه‌كى گه‌وره‌ى هه‌ڵگرتنى خواردنه‌وه گازییه‌كان و كارگه‌یه‌كى ماست و ماركێتێك داخران.
پۆلیسى هه‌ولێر لە راگەیاندراوێکدا کە وێنەکەی نێردراوە ئاماژەی بەوەکردووە"لیژنەی چاودێری و پشکنینی قایممقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر پشکنینیان بۆ 22 شوێنكار لە ناو سەنتەری شاری هەولێر ئەنجامداوە، کە پێکهاتوون لە چێشتخانە، کارگەی شیرینی، کارگەی ماست و چەند کۆگایەکی هەڵگرتنی خواردنەوە گازییەکان".
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه"بەهۆی نەبوونی مۆڵەت و پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی تەندروستییەوە سێ شوێن داخراون، کە بریتین لە کۆگایەکی گەورەی هەڵگرتنی خواردنەوە گازییەکان، کارگەیەکی ماست و مارکێتێک".
ئاماژه به ئه‌وه‌ش دراوه کە بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو سکاڵایانە دەکرێت کە ئاراستەی لیژنەکانی قایمقامیەتی هەولێر کراون.
bas news-
