كه‌ركووك.. باندێكی دزیكردن به جلى سه‌ربازییه‌وه ده‌ستگیر كران
لیوا ڕوكن مه‌عن سه‌عدی، فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كان له كه‌ركووك، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند: "دواى به‌ده‌ستگه‌یشتنى زانیاریی هه‌واڵگریی، توانیمان باندێكی دزیكردن كه له چوار كه‌س پێكهاتبوون، ده‌ستگیر بكه‌ین".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه تۆمه‌تباره‌كان جلى سه‌ربازییان له‌به‌ردا بووه و چه‌كى سووكیشیان پێووه و له كاتژمێر 3:00ى به‌ره‌به‌یان له‌ناوچه‌ى زه‌ورا له‌ناوه‌ڕاستى شارى كه‌ركووك، ده‌ستگیر كران.
دواى داگیركردنى كه‌ركووك له 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017، تائێستا دۆخى ئه‌منى ئه‌و شاره ناسه‌قامگیره و به‌م دواییانه‌ش، به‌هۆى هێرشه‌كانى داعشه‌وه، خێزانه كورده‌كان گونده‌كانى خۆیان له كه‌ركووك، جێده‌هێڵن.
bas news-
