"شەڕی خەندەقەكان دەنگی ھەدەپەی دابەزاند"
بە بەراورد بە ھەڵبژاردنی پێشووی توركیا، لە شاری شرناخ دەنگەكانی ھەدەپە بە رێژەی لە 13% كەمیكردووە. ھەروەھا لە جۆلەمێرگ بە رێژەی لە 12% و لە مێردین بە 8% و لە ئیدر بە رێژەی 7% و لە بەدلیس و مووش و ئامەد و سێرت 6% و لە وان 5% دەنگەكانی ھەدەپە كەمیكردووە.
ھەر بەپێی داتاكان، لە شاری باتمان و ئاگری ھەدەپە بە رێژەی لە 4% دەنگەكانی كەمكردووە. لە دێرسیم و چەولیگ و قەرس ھەدەپە بە رێژەی 3% دەنگەكانی لەدەستداوە.
ھەرچەندە ھەدەپە لە شارە گەورەكانی باكووری كوردستان دەنگەكانی كەمكردووە، بەڵام لە ھەندێك شار و شارۆچكەی دیكەی وەك سێواس و مەلەتی و رحا و چەند شار و شارۆچكەیەكی دیكە دەنگەكانی بە رێژەی 1% زیادیكردووە.
رۆژی 24/6/2018، ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پەرلەمانی توركیا بەڕێوەچوو، پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) بەربەستی 10% تێپەڕاند و 67 پەرلەمانتاری بۆ پەرلەمانی داھاتوو مسۆگەر كردووە.
k24-
