فەرمەندەیەکی باڵای داعش لە باشووری کەرکووک کوژرا

 فەرمەندەیەکی باڵای داعش لە باشووری کەرکووک کوژرا
بەپێی زانیاریی سەرچاوە عێراقییەکان ئەمڕۆ لە باشووری کەرکووک لە ئۆپەراسیۆنی هێزە عێراقییەکاندا سەرکردەیەکی باڵای داعش کوژراوە.

ماڵپەڕی (ئەلسومریە)ی عێراقی بە پشتبەستن بە زانیاریی سەرچاوە ئەمنییەکان بڵاوی کردووەتەوە ئەمڕۆ سێشەممە لە شەڕی نێوان هێزە عێراقییەکان و گرووپی تیرۆریستیی داعش لە باشووری کەرکووک "مەلا نەوزاد ئەلجەوالی" یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی داعش کوژراوە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە دانیشتوانی گوندی "ئەلدوکەشمان" لە نێوان دوو ناحیەی "تازە و ڕەشاد" لە باشووری کەرکووک بە هاوکاریی هێزە عێراقییەکان توانیویانە مەلا نەوزاد ئەلجەوالی بکوژن".

سەرچاوە ئەمنییەکان باس لەوە دەکەن مەلا نەوزاد یەکێک لە فەرماندەکان و ئەنجومەنی سەربازیی داعش بووە، هاوکات بەرپرسی ئۆپەراسیۆنی ڕفاندن و هێرش بۆ سەر گوند و جادە سەرەکییەکانی لە ئەستۆ بووە".

پاش داگیرکردنی کەرکووک و خورماتوو و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو کە بە هاوکاریی گرووپێکی خیانەتکار ڕووی دا و دوای نەمانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەو ناوچانە، ئاسایش و سەقامگیری ئەو ناوچانە زۆر خراپ بووە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دیاردەی کوشتن، ڕفاندن ڕوو لە زیادبوونە و داعش خەریکە چالاکییەکانی لەو ناوچانە زیاتر دەکات.









باسنيوز
Top