وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامی پزیشكان و كارمه‌ندان تاوتوێ کرد
د. رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید، وه‌زیرى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رايگه‌یاند: ”ئەمڕۆ سێشه‌ممه 26\6\2018 كۆبوونه‌وه‌یه‌كم له‌گه‌ل ئه‌نجومه‌نی راویژكاری وه‌زاره‌ت ئه‌نجام دا“.
وه‌زیرى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی كاروباره‌كانی وه‌زاره‌ت و رێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامی پزیشكان، كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه تاوتوێ كراوه.
له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى زیادكردنى ده‌وامى فه‌رمانبه‌رانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، د. رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید، وەزیری تەندروستی، گوتشی: “كۆبوونه‌وه‌كانمان به‌ردەوامى ده‌بێ، به‌ڵام تاكو ئێستا بڕیارمان له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه“.
باسنيوز
