پەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوە دایە

 پەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوە دایە
پەرلەمانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان و خوێندنەوەی چەند پڕۆژەیاسایەكی دیكە لەكۆوبونەوە دایە.

كۆبوونەوەكەی پەرلەمان، ئەمڕۆ سێشەممە 2018/6/26 دانیشتنی ژمارە (1)ی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەمە لە خولــی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان.

بەپێی بەرنامەی كاریی دانیشتنەكە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، پڕۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكایەتیی هەرێم، پڕۆژە بڕیاری بە جینۆسـایدناســاندنی كارەسـاتی شنــگال گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.

هاوكات هەر لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا گفتوگۆی پڕۆژە یاسای بەركاركردنی یاسای نەهێشتنی بازرگانیكردن بە مرۆڤ و خوێندنەوەی یەكەم بۆ حەوت پڕۆژە یاسای دیكە دەكرێت.

هەرچەند پڕۆژە یاسای چاكسازی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا تاوتوێ ناكرێت، بەڵام فراكسیۆنی پارتی سووربوونی خۆی لەسەر تێپەڕاندنی ئەو پڕۆژەیە دووپات دەكاتەوە، پێشتری هەیڤا حاجی بڕیاردەری لیژنەی ئابووری ڕايگەیاندبوو كە دوای ئەم كۆبوونەوەیە ئەو پڕۆژەیە دەخرێتە بەرنامەی كارەوە.










باسنيوز
Top