وەزارەتی پێشمەرگە: داعش لە چەندین ناوچەی كەركووك سەری هەڵداوەتەوە و پێشمەرگەش ئامادەی گەڕانەوەیە
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ (باسنیوز) ڕای دەگەیەنێت داعش بووەتە هۆی چۆڵبوونی چەندین گوند لە ناوچەكانی سنووری دیالە، قەرەتەپە، ناوچەكانی دوزخورماتوو، دەوروبەری كەركووك و شەرگات".
جەبار یاوەر، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "پێشمەرگە بە پشتیوانیی هاوپەیمانان لە جەنگی دژ بە داعش بەردەوامە و هەر كاتێك ئەنجومەنی وەزیران فەرمانیان پێ بكات، ئامادەی گەڕانەوەن بۆ كەركووك".
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێی وایە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركووك و ناوچەكانی دیكە هەنگاوێكی گرنكە بۆ ئاساییبوونەوەی ئەو دۆخەی كە ئێستا دروست بووە".
جەختیش دەكاتەوە بڕیارێكی لەم شێوە پێویستی بە ڕێككەوتنی فەرمیی نێوان حکوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراق دەبێت".
ماوەیەكە دۆخی ئەمنیی كەركووك و ناوچەكانی دەوروبەری زۆر خراپ بووە و چەكدارانی داعش چەندین گوندیان كۆنترۆڵ كردووە، كشتوبڕی هاووڵاتیانی كورد و دەركردنیان لە شوینەكانی خۆیان بەردەوامە ڕوو لە زیادبوونە.
كركو
