سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی توركیا دەكات

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی توركیا دەكات

ئەمڕۆ دووشەممە سه‌رۆك مەسعوود بارزانى پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی توركیای كرد و رایگەیاند خۆشحاڵە بەسەركەوتنی پرۆسەكە بەشێوەیەكی دیموكراتی و ئاشتیانە.


سەرۆك بارزانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسيويه‌تى "خۆشحاڵم به‌سه‌ركه‌وتنى دوێنێی پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییەكانى توركيا به‌شێوه‌يه‌كى ديموكراتى و ئاشتيانه‌، هيوادارم ئه‌نجامەكانى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕێگەخۆشكەر بن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی نوێ بۆ پرسى كورد له‌ توركيا، ئەمەش له‌پێناو هێنانه‌دى سه‌قامگيرى و ئاشتى زياتر له‌ ناوچه‌كه‌دا".


دوێنێ یەكشەممە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی توركیا و سەرۆكایەتی كۆماری توركیا بەڕێوەچوو، تیایدا رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئاكپارتی دەسەڵاتدار پلەی یەكەمیان لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەماندا بەدەست هێنا.


هەروەها هەدەپە توانی بۆ جاری دووەم بەربەستی 10٪ی هەڵبژاردنەكان ببڕێ و زیاتر لە 11.7%ی دەنگەكانی توركیای مسۆگەر كرد، هەروەها سەڵاحەدین دەمیرتاش توانی لە زیندانەوە بەڕێژەی 8.4%ی دەنگەكان، پلەی سێیەمی كێبەركێی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا بەدەست بێنێت.
bas news-
Top