پارتى ده‌یه‌وێت ره‌زامه‌ندى فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ى په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە تێپه‌ڕاندنى پڕۆژه‌یاسای چاكسازى پێویستى به كۆبوونه‌وه‌ى فراكسیۆنه‌كان ده‌بێته‌وه، دەشڵێت ”ئه‌گه‌رى ئه‌وه زۆره دواى دانیشتنه‌كه‌ى رۆژى چوارشه‌ممه، بخرێته به‌رنامه‌ى كاره‌وه“.
هیڤا حاجى، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایی و كاروبارى ئابوورى، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی له په‌رله‌مانى كوردستان، راگه‌یاند: ”به‌هۆى رێكنه‌كه‌وتنى فراكسیۆنه‌كانه‌وه پڕۆژه‌یاسای چاكساى نه‌خراوه‌ته‌وه به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌ى رۆژى چوارشه‌مه‌ى په‌رله‌مان“.
بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایی و كاروبارى ئابوورى له په‌رله‌مانى كوردستان، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه دانه‌نانى ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌به‌رنامه‌ى كارى ئه‌م دانیشتنه‌ى په‌رله‌مان به‌ماناى ده‌ستبه‌رداربوون نایه‌ت، بەڵکو له‌پێناو به‌رده‌وامیدان به كاره‌كانى په‌رله‌مان ئه‌و پڕۆژانه‌ى كێشه‌یان تێدایه بۆ ماوه‌یه‌ك راده‌گیرێن.
ئاشکراشی کرد، کە ئه‌گه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا رێكکه‌وتنى فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند بڕگه‌یه‌كى پڕۆژه‌یاساكه كۆتایی بێت، دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان تایبه‌ت بێت به‌و پڕۆژه‌یه.
هیڤا حاجى، بڕیارده‌رى لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری ، گوتیشی: “له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كى راسته‌وخۆى به ژیانى هاووڵاتییانى هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، بۆیه فراكسیۆنى پارتى زۆر به‌لایه‌وه گرنگه تێپه‌ڕێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌ی هه‌موو جۆره هه‌ماهه‌نگییه‌كه له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانى دیكه‌ى په‌رله‌مان“.
bas news-
