نێچیرڤان بارزانی و ڤۆتێل ڕه‌وشی سه‌ربازی و سیاسیی ناوچه‌كه‌یان تاوتوو کرد
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٤/٦/٢٠١٨ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جۆزێف ڤۆتێل فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا و كین گرۆس كونسووڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی سه‌ربازیی یاوه‌ریان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ڕه‌وشی ئه‌منى و سیاسیی ناوچه‌كه و عێراق تاوتوێ كرا و تیشك خرایه سه‌ر هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و كاریگه‌ری و ڕۆڵی كورد له‌و پرۆسه‌یه‌دا.
هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێویستیی هه‌ماهه‌نگیی سه‌ربازیی نێوان هاوپه‌یمانان و عێراق و پێشمه‌رگه هاوڕا بوون به‌تایبه‌تی بۆ ڕاوه‌دوونانی پاشماوه‌كانى داعش و بنه‌بڕكردنی جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌یان له ناوچه‌كه‌دا. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ماهه‌نگیی نێوان هاوپه‌یمانان و پێشمه‌رگه به‌رز نرخێنرا و به‌رده‌وامیی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش بۆ پێشمه‌رگه دووپات كرایه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دوا پێشهاته‌كانی ڕه‌وشی سووریا كرا و جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه تاكه چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی سووریا، چاره‌سه‌ری سیاسییه به شێوه‌یه‌ك مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته پارێزراو بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د. فواد حسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، كه‌ریم شه‌نگالى وه‌زیرى ناوخۆ ـ وه‌زیرى پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت و هه‌ردوو فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى به‌ڕێزان شێخ جه‌عفه‌ر و نه‌جات عه‌لى ئاماده‌ى بوون.
kdp-
