پەرلەمانتارێک: به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ کەرکووک چالاکی گرووپە تیرۆریستییەکان بەردەوام دەبێت
شیلان جه‌عفه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان ڕايگه‌یاند: ”له‌دواى روداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارى له ناوچه‌كه‌دا روویانداوه كه به زیان بۆ كورد و كوردنشینانى كه‌ركووك و ناوچه‌كانى ده‌رووبه‌رى شكاوه‌ته‌وه“.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە دەركردنى كورد له ده‌وروبه‌رى كه‌ركووك له‌لایه‌ن چه‌ند هێزێكه‌وه و باڵا دهستبوونهوهى رێكخراوى تیرۆریستى داعش له‌ناوچه‌كه‌دا، زه‌نگى مه‌ترسیدارن و پێویستیان به چاره‌سه‌رى خێرا هه‌یه.
گوتیشی: ”له‌برى بڕیارى ههژمارنهكردنى ده‌نگى پێشمه‌رگه، باشتر بوو فشار له‌سه‌ر حكوومه‌تى عێراقی دروست بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌كانى پێش 16ى ئۆكتۆبه‌ر، بۆیە پێوستە سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان، به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و دۆخه‌ى كه ئێستا له ده‌وروبه‌رى كه‌ركووک هه‌یه، گفتوگۆى جدى له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق ئه‌نجام بده‌ن“.
شیلان جه‌عفه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بۆ كه‌ركووك و خانه‌قین، ده‌ركردنى هاووڵاتییانى كوردستان و چالاكى گرووپه تیرۆریستییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
باسنيوز
