نووسراوێک ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکرێت

 نووسراوێک ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکرێت
سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، بە نووسراوێک داوا لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکات، کە چەند یاسایەک لە پەرلەمان هەموار بکرێتەوە، کە تایبەتە پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان.

ئەمڕۆ دووشەممە 25\6\2018، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، کە واژۆی زیاء پەترۆس سڵێوا، سەرۆکی دەستەی لەسەرە، پێشنیاریان کردووە، کە مادەی هەشت لە هەمواری ساڵی 2009، کە بۆ یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 1992، کراوە، دووبارە دابڕێژرێتەوە و بۆ زیاتکردنی کۆتای ئێزدییەکان بۆ سێ کورسی.

لەو نووسراوەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، ئاماژە بەوەش دراوە، کە لە رێی یاساوە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان، پابەند بکرێت بە ئامادەکردنی تۆمارێکی تایبەت بە دەنگدەرانی کۆتاکان، هەروەها پابەند بکرێت بە دیاریکردنی رۆێکی تایبەت بە دەنگدانی پێکهاتە ئایینییەکان و نەتەوە جیاوازەکان، هاوشێوەی دەنگدانی تایبەت و مەرجدار.








باسنيوز
Top