لە هەولێر ژمارەیەک پاڵاوگە داخران

لە هەولێر ژمارەیەک پاڵاوگە داخران
قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، ژمارەیەک پاڵاوگەی داخست کە بووبوونە هۆی بڵاو بوونەوەی بۆنی ناخۆش لە بەشێکی شاری هەولێر.

ئەمڕۆ دووشەممە 25/6/2018، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر ئەو پاڵاوگانەی داخست کە بوونەتە هۆی بڵاوبوونەوەی بۆنێکی ناخۆش لە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر.

ماوەی چەند ڕۆژێکە هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو، بۆنێکی ناخۆش لە شاری هەولێر بڵاو بووەتەوە و هاووڵاتیانی هەراسانکردووە، قایمقامیەتی هەولێریش لەپێناو كۆنترۆڵكردنی ئەو بۆنە ناخۆشەی کە لە بەشێكی شاری هەولێر هەستی پێدەکرێت، بڕیاریاندا بە داخستنی پاڵاوگەکانی سووتەمەنی لە نزیك شاری هەولێر.










باسنيوز
Top