خراپی بوونى دۆخى ئێران كاریگه‌رى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر پارێزگاى سلێمانى ده‌بێت
دانا شه‌هید جه‌زان، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، رای گه‌یاند: ”له هاورده‌كردنى سووته‌مه‌نى به‌تایبه‌تى به‌نزین هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى پشت به ئێران ده‌به‌ستین، سه‌ره‌كیترین رێگه‌ى هێنانى سووته‌مه‌ى به‌هۆى نزیكییه‌وه ئێرانه".
ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەوەشی خستە روو، کە تێكچوونى دۆخى ئێران و داخستنى سنوزره‌كان كاریگه‌رى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر دروستكردنى كێشه‌ى به‌نزین له پارێزگاى سلێمانى ده‌بێت.
ئاشکراشی کرد، کە سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى سلێمانى به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى پشت به ئێران ده‌به‌ستێت، هاوكات به‌شێك له‌به‌نزینى هه‌ولێر و دهۆكیش هه‌ر له‌و وڵاته‌وه دێته ناو خاكى هه‌رێم.
باسنيوز
