هه‌ده‌په به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن ده‌شكێنێ
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامە بەراییەكانی دەنگە جیاكراوەكانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) كێشه‌ی شكاندنی به‌ربه‌ستی نابێت و ده‌نگه‌كانی له ده‌وروبه‌ری 11% ده‌بێت.
تاوه‌كو ئێستە زیاتر له 50%ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان له توركیا جیاكراونه‌ته‌وه، هه‌ده‌په نزیكه‌ی 10%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه، به‌مه‌ش وه‌كو پارت ده‌چێته په‌رله‌مان.
به‌ڵام سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش كه كاندیدی هه‌ده‌په‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، توانیویه‌تی نزیكه‌ی 7%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت، له كۆی جیاكردنه‌وه‌ی 70%ی ده‌نگه‌كان.
شكاندنی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن هه‌ده‌په‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئاكپارتی ده‌بێت، بۆ زۆرینه‌ی په‌رله‌مان كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت.
bas news-
