باکووری کوردستان.. 80 هاووڵاتیی کورد دەستگیر کران
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی (ئەنەدۆڵو)ی تورکی پۆلیسی تورکیا ئاشکرای کردووە لە چەند ئۆپراسیۆنێکی ئەمنیدا لە پارێزگاکانی "ئەیگدیر" ئەرزەڕۆم، ئەلازیغ، غازی عەنتاب و شێرناخ" لە باکووری کوردستان، 80 کەسیان دەستگیر کردووە".
سەرچاوە ئەمنییەکان باس لەوە دەکەن هاوکات لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە چەندان بەڵگەی نهێنی و زانیارییان لەگەڵ ئامێری پەیوەندی و چەند قەبزە چەک لە جۆری (کڵاشینکۆف و شات گان) و تەقەمەنی دەستیان بەسەردا گیراوە.
هەندێ لەو کەسانە بە تۆمەتی ئەندامەتیی (پەکەکە)، هەندێکیان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بۆ بیروباوەڕی ئەو پارتە و هەندێکی دیکەشیان بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کاری تێکدەرانە و تیرۆریستی ترس و تۆقاندنی خەڵک لە بەرەبەری هەڵبژاردنی 24ی حوزەیرانی تورکیا، دەستگیر کراون.
باسنيوز
