عەبادی بارەگایەکی فەرمیی و هەمیشەیی لە سلێمانی دادەمەزرێنێت
ئیبراھیم ڕەشید، گوتەبێژی ھاوپەیمانیی (ئەلنەسر) لە سلێمانی کە حەیدەر عەبادی، سەرۆکایەتی دەکات، ڕايگەیاند: ”بارەگاکەمان لەشاری سلێمانی بۆ ماوەیەکی کاتی داخستووە و ماوەیەکی زۆرە ھەموو جۆرە چالاکیەکمان ڕاگرتووە
ئەوەشی نەشاردەوە کە ”ئەگەری ھەیە بۆ ئایندە، بە شێوەیەکی فەرمی بارەگاکەمان بکەینەوە و فراوانتری بکەین، بەڵام ئەگەر بڕیاری کردنەوەمان بۆ بێت، ڕەنگە بارەگاکەمان وەکوو مەڵبەندێک لێ بکەین“.
ڕوونیشی کردەوە کە ماوەیەکی زۆرە چالاکییەکانیان وەستاندووە، بەڵام ”هەر کاتێک بارەگاکەمان کردەوە، ئەو کاتە چالاکیەکانمان ھاوشێوەی چالاکیی پارت و لایەنە سیاسییەکان دەبێت“.
گوتەبێژی هاوپەیمانییەکەی عەبادی، باسی لەوەش کرد، لە ھەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی عێراقدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ”ساختەکاری لە دەنگەکانی ئێمەدا کراوە و ئەو ڕێژەیە ئەنجامی دەنگەکانی ئێمە نەبووە“.
باسنيوز
