هه‌ڵه‌بجه.. ساڵڕۆژی ده‌رچوونی یاسای به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی خێزانی به‌رز ڕاگیرا
شۆخان حه‌مه‌ڕه‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان، له‌مباره‌یه‌وه ڕايگه‌یاند: "وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه له ساڵیادی ده‌رچوونی یاسای ڕهنگاربوونهوهی توندوتیژیی خێزانی له ساڵی 2011 ، كه له په‌رله‌مانی كوردستان له (21/6) ده‌رچووه، ئه‌مڕۆ له‌ناو باخی گشتیی هه‌ڵه‌بجه، چالاكییه‌كمان بۆ به‌رزڕاگرتنی ئه‌و ڕۆژه ئه‌نجام دا".
ڕوونیشی كرده‌وه: "له چالاكییه‌كه‌دا باسی ئاماره‌كانی توندتیژیمان كرد كه ڕێژه‌كانی توندوتیژی له ساڵی (2017) له سنووره‌كه‌دا ڕوویان له زیادبوون بووه، هه‌روه‌ها باسی كار و چالاكییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌مان له‌م چوارچیوه‌یه‌دا كرد، هاوكات هه‌ر له چالاكییه‌كه‌دا كاره ده‌ستییه‌كانی ده‌سته‌ی خانمانی هه‌ڵه‌بجه نمایش كران بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانیان بخه‌نه‌ڕوو و سوودی هه‌بێ بۆ خۆیان".
گوتیشی: "ئامانج له ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره چالاكییانه ئه‌وه‌یه، كه ڕۆژی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه به‌رز ڕابگرین و یاساكه‌ش به مه‌یدانی بگه‌یه‌نین به تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، كه یاسایه‌كی وا هه‌یه و پیویسته ئاگاداری بن".
باسنيوز
