هه‌ده‌په چاوی لە سێ كورسی شاری ئیزمیرە
له شاری ئیزمیری توركیادا، رێژه‌یه‌كی زۆری ده‌نگده‌ری كورد هه‌ن، ئه‌و كوردانه زۆربه‌یان سیكۆلاریستن و له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگیان بهئاكپارتی نه‌داوه، ده‌نگی ئه‌وان بۆ هه‌ده‌په و جه‌هه‌په‌یه. له هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یراندا هه‌ده‌په چاوی بڕیوه‌ته 3 كورسی په‌رله‌مان له ئیزمیر.
له هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یراندا، هه‌ده‌په له ته‌واوی ئیزمیردا توانی 8.6%ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست بهێنێت، ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بوو بۆ هه‌ده‌په، چونكه ئیزمیر شارێكی كوردی ته‌واو سیكۆلاره.
قادیفهقهڵا ناوچه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئیزمیره، هه‌ده‌په له‌و ناوچه‌یه زۆر به‌هێزه و به‌رده‌وام له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا براوه‌یه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ده‌په بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش له‌وێ زۆرینه بێت. به‌ڵام بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، چانسی ئینجه له‌و شاره‌دا به‌هێزه بۆ سه‌ركه‌وتن.
ماڵپه‌ڕی (بی بی سی) توركی، له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی داوه كه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیدا كوردانی ئیزمیر ده‌نگ به هه‌ده‌په ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كه‌وته گه‌ڕی دووه‌م ده‌نگی ئه‌وان بۆ موحه‌ره‌م ئینجه ده‌بێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مجاره ئاكپارتی دووچاری شكستێكی گه‌وره ببێته‌وه له ئیزمیر، به‌تایبه‌ت له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا زۆربه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ كاندیدی ئۆپۆزسیۆن ده‌چن.
ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌مجاره هه‌ده‌په 3 بۆ 4 كورسی په‌رله‌مانی له ئیزمیر بباته‌وه، ئه‌م كورسییانه‌ش بۆ به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردنی كه 10% بۆ هه‌ده‌په گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
bas news-
