138 خێزانی بێسەرپەرشت هاوکارییان پێشكەش کرا
دەزگای خێرخوازیی بارزانی مانگانە بە هاوکاری خێرخوازان بڕە هاوکارییەک دەبەخشێتە خێزانە بێسەرپەرشتەکانی ناوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
ئەمرۆ چوارشەممە 20\6\2018، لە درێژەی هاوکارییە مانگانەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بێسەرپەرشتان، بە هاوکاری خێرخوازێک لە هەولێر مووچەی مانگانە بۆ 35 خێزانی بێ سەرپەرشت دابین کرا.
هەر لەو چوارچێوەیەدا لە ئۆفیسی نەینەوای دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پارەی کاش پێشکەش بە 44 خێزانی دیکەی بێسەرپەرشت کراوە، لە ئۆفیسی گەرمیان و ئۆفیسی دهۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانیش ئەم هەڵمەتە بەردەوام بووە و تیایدا 59 خێزانی بێسەرپەرشت موچەی مانگانەیان پێ بەخشرا.
هاوکات هەر ئەمڕۆ، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە شاری سلێمانی، مووچەی بەسەر 32 خێزانی بێ سەرپەرشتی دابەش کرد.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هاوکاری خێرخوازان مانگانە بڕی 100 هەزار دیناری عێراقی بۆ هەر خێزانێکی بێسەرپەرشت کە پێشتر لە لایەن تیمەکانی دەزگاوە ناویان تۆمار کراوە دابین دەکات.
bas news-
