کۆمسیۆن داوا لە ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن، چاودێران و رێكخراوه‌كان ده‌كات خۆیان تۆمار بکەن
له پێگه‌ى فه‌رمیی خۆیدا، به نووسراوێك ئاگادارییه‌كی بڵاو کردووەتەوە و، تێیدا، ئاگاداری سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن، چاودێران و رێكخراوه‌كان ده‌كات، كه‌وا له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20 - 6 – 2018ـەوە، به مه‌به‌ستى تۆماركردنی ناویان پێویسته سه‌ردانی كۆمسیۆن بكه‌ن.
ئاگادارییەکەی کۆمسیۆن لە کاتێکدایە، کە وەک بڕیارە لە ٣٠ـی مانگی ٩ـدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێ.
ڕۆژی سێشەممە 8/5/2018، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 30/9/2018ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد. ڕۆژێک پاش ئەم ڕاگەیاندنەش، بەپێی نووسراوێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كه بە ناوی "مەرسوومی ژمارە یەكی ساڵی 2018" دەرچووە و تێیدا هاتووە، بە پشتبەستن بە یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ژمارە دوو، بڕیارمان دا بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 30 ئەیلوولی 2018.
kdp-
