لیره‌ى توركى دابه‌زینی نوێی به‌رامبه‌ر دۆلار تۆمار كرد
لیره‌ى توركى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13/ 6/ 2018 دابه‌زینێكى تر تۆماركرد و گه‌یشته نزیكه‌ى 4.7 به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی و به‌وه‌ش، له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا نزیكه‌ى 18 له‌سه‌د له‌به‌هاى خۆى دۆڕاند.
دابه‌زینی لیره‌ى توركی له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه، كه مه‌ترسی هه‌یه، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكى توركیا، كاریگه‌رى بكاته سه‌ر سیاسه‌تى نه‌ختینه، كه به‌م نزیكانه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌پێی ئاژانسى ڕۆه‌یته‌رز، كاتژمێر 11:09 به‌كاتى گرینچ، به‌هاى لیره‌ى توركی 4.6545 به‌رامبه‌ر دۆلار تۆمار كردووه، ئه‌وه‌ش له‌چاو كاتى داخستندا له ڕۆژى سێشه‌ممه، دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه، كه به‌هاكه‌ى 4.5950 بووه.
bas news-
