کورد لە نووسینەوەی دەستووری سووریا بەشدار دەبێت
ئەمڕۆ لە جنێف جاریکی دیکە کۆبوونەوەکان سەبارەت بە دۆخی سووریا دەست پێ دەکەنەوە، ئەم جارە کۆبوونەوەکان دوو ڕۆژ دەخایەنێت و پێوەست بە پێکهێنانی لیژنەیەکە بۆ نووسینەوەی دەستووری سووریا.
سەرکردەی ئەنەکەسە، موسلیم محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ: "هەشت کەسی کورد کە شارەزای یاسایین، بەشداری لەو کۆبوونەوەیەدا دەکەن." ئەو گوتیشی: "تەواوی کۆبوونەوەکە ١٠٠ کەس لەخۆ دەگرێت، دواتریش جارێکی دیکە لە ڕیاز ڕۆژی ٢٥ی مانگ کۆ دەبنەوە و ئامادەکارییەکان بۆ نووسینەوەی دەستووری سووریا تەواو دەکەن."
دوای شۆڕشی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە ڕەوشی ئەو وڵاتەکە تێک چووە و چەندین کۆنگرەی نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی جیهان بەستراون، کەچی تا ئێستا نەتوانراوە ئاشتی بۆ ئەو وڵاتە بگەڕێتەوە. وەک چاودێران دەڵێن، سووریا بووەتە تەسفیەی حسابی وڵاتانی زلهێز.
kdp-
