بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ پێنج کەس گیانی لەدەست دا

 بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ پێنج کەس گیانی لەدەست دا
لەسەر رێگای کەرکووک - بەغدا، بەهۆی وەرگەڕانێکی ئۆتۆمبێلێک، پێنج کەس گیانی لە دەست دا.

محەمەد فایەق، بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، رای گەیاند: ”ئەمڕۆ سێشەممە 2018/6/19، کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دەبڵ، ژمارە هەولێر، بەهۆی تیژڕەوییەوە، لەسەر شەقامی گشتیی کەرکووک - بەغدا، نزیک بنکەی پۆلیسی ئینجانە وەرگەڕا“.

بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستە روو، کە بەهۆی ئەو رووداوە، پێنج کەس گیانی لەدەست دا و کەسێکیش بە سەختی بریندار بوو.









باسنيوز
Top