ڕێبوار تاڵەبانی: نایەڵێن ئەوانەی سکاڵایان لەدژی ئێمە تۆمار کردووە بە مەرامەکانیان بگەن

 ڕێبوار تاڵەبانی: نایەڵێن ئەوانەی سکاڵایان لەدژی ئێمە تۆمار کردووە بە مەرامەکانیان بگەن
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ڕای دەگەیەنێت وەڵامی یاساییان بۆ سکاڵاکان دەبێ و ناهێڵن ئەوانەی سکاڵایان لەدژ تۆمار کردووە، بگەنە مەرامی خۆیان.



ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، لەبارەی ئەو سکاڵایەی کە لەدژی تۆمار کراوە، ڕاگەیاند: ناو بەناو کۆمەڵێک کێشەمان بۆ دروست دەکەن، ئامانجیشیان ئەوەیە ئێمە بوەستێنن و بۆشاییەکی ئیداری دروست ببێت، هەروەها ئەو پۆستەش کە هەیە لە دەستی کوردی دەربهێنن، بەڵام ئێمە وەڵامی یاسایی خۆمان هەیە و وەڵامیان دەدەینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ناهێڵین بگەنە ئەو مەرامەی کە دەیانەوێت".



سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ئەوەشی خستە ڕوو: "ئەوان بابەتێکیان ورووژاندووە کە پەیوەندی بە دەوامکردنی ئەندامانی ئەنجومەن و خەرجکردنی پارە بۆ ئەو ئەندامانەوە هەیە، بە ئاشکرا دەڵێن بۆ خۆتان بە کوردستانەوە بەستووەتەوە و بۆ ڕیفراندۆمتان کردووە؟ جارێکی دیکە هەموو ئەمانەیان هێناوەتەوە گۆڕێ، بۆیە ئێمەش دەبێ وەڵامیان بدەینەوە".



ڕێبوار تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "هەموو داواکان سیاسین و هیچ داوایەکیان پەسەند و مەنتیق و یاسایی نییە".








باسنيوز
Top