سێ پێشنیار بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى كارگه‌كان ده‌خرێنه‌ڕوو
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان، ئاشكراى كرد كه زیاتر له 2 هه‌زار كارگه له هه‌رێمى كوردستان له‌كاركه‌وتوون و چه‌ند پێشنیار و به‌رنامه‌یه‌كیش بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌یان هه‌یه.
خه‌له‌ف ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى په‌رله‌مانى كوردستان، ڕاگه‌یاند: ”به‌پێى رووپێوییه‌ك كه ئه‌نجام دراوه، له هه‌رێمى كوردستان 2100 كارگه‌ى حكوومى به هۆكارى جیا له‌كاركه‌وتوون، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر كه‌رتى كشتوكاڵ، ئابوورى و داهاتى تاكه‌كه‌س دروست كردووه“.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئەوەشی خستە روو، کە دواى ئه‌وه‌ى به‌دواداچوونیان بۆ هۆكارى له‌كاركه‌وتن و چۆنێتى به‌كارخستنه‌وه‌یان كردووە، له‌لایه‌ن لیژنه‌ى باڵاى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پێیان ڕاگه‌یندراوه كه سێ بیرۆكه و پلان بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى ئه‌و كارگانه هه‌یه، كه بریتین له‌وه‌ى یا بفرۆشرێنه‌وه، یان به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ بازرگانێك به‌ڕێوه‌ببرێن یان بدرین به كه‌رتى تایبه‌ت.
ئاشكراشى كرد، كه ئێستا سه‌ره‌تاى هه‌نگاوه‌كانیان ده‌ستى پێكردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كارگه‌ى ڕۆنى گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ى عه‌ربه‌ت له سنوورى پارێزگاى سلێمانى كه ماوه‌ى 17 ساڵه له‌كاركه‌تووه، دراوه‌ته كه‌رتى تایبه‌ت،كه بۆ دروستكردنى به‌رهه‌مه‌كه پشت به‌به‌رهه‌مى گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ى ناوخۆ ده‌به‌سێت و 40 كرێكاریش له كارگه‌كه دادمه‌زرێت و بڕیاره له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ده‌ستبه‌كار بكات.
خه‌له‌ف ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى په‌رله‌مانى كوردستان، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه له هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌دواداچوونى به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى كارگه له‌كار خراوه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن، كه به‌هۆیه‌وه وێڕاى ئه‌وه‌ى هه‌لێكى باشى كاركردن ده‌ڕه‌خسێن و به‌رهه‌مى ناوخۆ ساغ ده‌كه‌نه‌وه، پێویستى ناوخۆش به كوالێتى باش و ته‌ندروستر بۆ هاووڵاتییان دابین ده‌كه‌ن.
bas news-
