ڕانیه‌.. ڕێكخراوێكی بیانی پڕۆژه‌یه‌كی ژینگه‌یی جێبه‌جێ ده‌كات

ڕانیه‌.. ڕێكخراوێكی بیانی پڕۆژه‌یه‌كی ژینگه‌یی جێبه‌جێ ده‌كات


له‌ شاره‌دێیه‌كی سنووری شاری ڕانیه‌، ڕێكخراوێكی بیانی له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی پڕۆژه‌ی لادانی ئاوه‌ڕۆی شاره‌دێكه‌و ده‌وروبه‌ری جێبه‌جێ ده‌كات كه‌ مه‌ترسی ته‌ندروستی له‌سه‌ر هاووڵاتییانی سنووره‌كه‌ دروست كردووه‌.



ئه‌زوه‌ر جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی حاجیاوای سه‌ر به‌ شاری ڕانیه،‌ ی ڕاگه‌یاند: "له‌ناو شاره‌دێی حاجیاوا ئاوه‌ڕۆیه‌كی زۆر هه‌یه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌ی جۆگه‌ به‌ناو هاووڵاتییاندا ده‌ڕوات و چه‌ند ساڵه‌ جێی مه‌ترسی و نه‌خۆشكه‌وتنی هاووڵاتییانه‌ و به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ نه‌توانراوه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت".



به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی حاجیاوا، ئەوەشی خستە روو، کە دوای هه‌وڵدانی به‌رده‌وام و گه‌یاندنی كاریگه‌ری گرفته‌كه‌، خۆشبه‌ختانه‌ بڕیاردرا كه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی ڕێكخراوی (UNDP) بۆ گه‌شه‌پێدانی عراق،بڕی (339) هه‌زار دۆلاری بۆ ته‌رخان بكرێت.



ئاشكراشی كرد، كه‌ دوای كاری پێویست ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ دروستكردنی (پڕۆژه‌ی تۆڕی ئاوه‌ڕۆی لوله‌یی)،به‌وهۆیه‌وه‌ ئاوه‌ڕۆی به‌شێكی سه‌ره‌كی حاجیاوا به‌درێژایی (1500) مه‌تر له‌شاره‌دێكه‌و ده‌وروبه‌ری دوورده‌كه‌وێته‌وه‌ .
bas news-
Top