وادەی خەرجکردنی زیادەی مووچەی مامۆستایان ڕاگەیاندرا
پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕای گەیاند: "لە 1/12/2016ەوە، زیادەی مووچەی مامۆستایان ھەژمار دەكرێت كە 100 ھەزار دینارە بۆ مامۆستایانی ناوشار و 150 ھەزار دیناریشە بۆ مامۆستایانی دەرەوەی شار".
ئەوەشی بە کەناڵی (کوردستان 24) ڕاگەیاندووە کە لەو بەروارەوە، لە ھەموو قوتابخانەكاندا كار بە لیستی "غیابات" دەكرێت و ھەر مامۆستایەك دەوام نەكات، “غیاب دەدرێت".
لە كۆبوونەوەی ڕۆژی 26/11/2016، بە سەرپەرشتیی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پەروەردە و بریکاری وەزارەتی دارایی بە وەکالەت و سەرۆک و جێگرانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و یەکێتی مامۆستایان، بڕیاردرا مانگانە بڕی 100 ھەزار دینار بۆ مامۆستایانی ناوشار و بڕی 150 ھەزار دینار بۆ ئەو مامۆستایانەی ھاتوچۆی دەرەوەی شار دەکەن، تەرخان بکرێت.
باسنيوز
