لە ناوچەی بازیان نزیکەی 100 کەس بەهۆی تەقینەوەیەکەوە ژەهراوی بوون

 لە ناوچەی بازیان نزیکەی 100 کەس بەهۆی تەقینەوەیەکەوە ژەهراوی بوون
لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی بازیان ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە کارگەی غازی بازیان، نزیکەی 100 کەس ژەهراوی بوون.



عەلائەدین عەبدولقادر، لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی بازیان، ڕاگەیاند، کاتژمێر 8:30 دەقیقەی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 5\12\2016، لەنێو ئاسنە کۆنەکانی کارگەی غازی بازیان، بوتڵێکی گاززی کلۆر تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 100 کەس ژەهراوی بوون.



ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لەنێو بەرکەوتووەکاندا، 4 حاڵەتی ناجێگیر و مەترسیدار هەیە و سەرجەم ژەهراویبووەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون.



بەرپرسەکەی پۆلیسی بازیان لە لێدوانەکەیدا ئاماژەشی بەوە کرد کە لەنێو ژەهراویبووەکاندا، ژمارەیەکی زۆری کەسانی بە ڕەگەز هیندی هەن.




باسنيوز
Top