په‌روه‌رده‌ى سلێمانى گشتاندن بۆ نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌كات
له نووسراوێكیدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى، كه ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانى كردووه، داواده‌كات كار به نووسراوێكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كه تایبه‌ته به تۆماركردنى ناوى ئه‌و مامۆستایانه‌ى پابه‌ند نابن به ده‌وامه‌وه، بكرێت.
له نووسراوه‌كه‌دا كه به ژماره 20061 له 4/12/2016 ده‌رچووه و وێنه‌یه‌كى بۆ (باس‌نیوز) نێردراوه، تێدا هاتووه: "هاوپێچ وێنه‌یه‌ك له نووسراوى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، نووسینگه‌ى وه‌زیر ژماره 433 له 1/12/2016 تایبه‌ت به ده‌وامكردن له قوتابخانه و خوێندنگاكان ده‌نێرین بۆتان به‌مه‌به‌ستى پابه‌ندبوون به ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى".
له به‌شێكى نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌دا، ئه‌وه ڕوون كراوه‌ته‌وه: "پاش په‌ككه‌وتنى دوو مانگ خوێندنى فه‌رمى قوتابخانه‌كانى سنوورتان و بێبه‌شبوونى زیاتر له 750 هه‌زار قوتابی و خوێندكار له پڕۆسه‌ى خوێندن كه قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌سته‌مه، به تایبه‌ت تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانى پۆلی نۆیه‌مى بنه‌ڕه‌تى و 12 ى ئاماده‌یی، كه ده‌بوو بۆ ڕزگاركردنى پڕۆسه چه‌قبه‌ستووه‌كه له ڕێكه‌وتى 1/12/2016 ده‌وامى فه‌رمى ده‌ستى پێ كردبایه‌وه".
له نووسراوه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: "به‌رپرسیارێتییه ئه‌خلاقی و یاساییه‌كان ناچارمان ده‌كه‌ن ئاماده‌نه‌بوونى مامۆستایان (غیابات) تۆماربكرێت و هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایه‌ك پابه‌ندى ده‌وامى فه‌رمى خۆى نه‌بێت ڕێكارى یاسایی و كارگێڕى له به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته به‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاكان و قه‌زاكان و سه‌رپه‌رشتیاران به‌رپرسن له تۆماركردنى ئاماده‌نه‌بوونى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و جێبه‌جێكردنى ڕێكاره یاسایی و كارگێڕییه‌كان".
BAS NEWS-
