وه‌زیری ناوه‌خۆی توركیا: كاتی كۆتاییهێنانە بە په‌كه‌كه
وه‌زیری ناوه‌خۆی توركیا له كاتی سه‌ردانیكردنی شاری ئامه‌د هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی په‌كه‌كه‌ی كرد و گوتی ئێستە ئێمه له قۆناخی كۆتاییهێنانین بە تیرۆر، كه مه‌به‌ستی لە په‌كه‌كه بوو.
سوله‌یمان سویلو دوێنێ له كاتی سه‌ردانیكردنی ئامه‌د، له وتارێكیدا له پارێزگای ئه‌و شاره ئاماژه‌ی دا كه ئێستە توركیا له قۆناخی كۆتاییهێنانە بە تیرۆر و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا له توركیا شتێك نامێنێت به ناوی تیرۆر.
ئه‌و گوتی "له به‌رزترین به‌رپرسانی وڵات‌دا پاڵپشتی له‌ناوبردنی تیرۆر ده‌كرێ و ده‌یانه‌وێ ئیدی له توركیا شتێك نه‌مێنێ به ناوی په‌كه‌كه، بۆیه ئه‌م هه‌نگاوه ئه‌ركی سه‌رشانی ئێمه‌یه و ده‌بێت جێبه‌جێی بكه‌ین و ئیدی هاووڵاتیانی شایه‌نی ئه‌وه‌ن به ئارامی بژین".
باسی له‌وه‌ش كرد ئیراده‌ی گه‌ل و حكوومه‌ت زۆر به‌هێزه به‌وه‌ی په‌كه‌كه له‌ناو ببه‌ین، بۆیه تا ئه‌وكاته‌ی له‌ناویان ده‌به‌ین خهباتكردنمان به‌رده‌وام ده‌بێت و كۆڵ ناده‌ین.
BAS NEWS-
