بەوێنە.. گەریلاکانی پەکەکە گەنجێکی سنووری ئامێدی دەکوژن
گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) گەجێکی سنووری ساری ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، دەکوژن و سێ هاوولاتیی دیکەش بێ سەروشوێنن.
ئێوارەی رۆژی شەممە 3ـی کانوونی یەکەی 2016، پێنج هاووڵاتیی گوندی گیزێ لە سنووری ئامیدی، بە مەبەستی راوکردن چوونەتە ناوچەکانی دەوروبەری گوندی سگیرێ.
گەریلاکانی پەکەکە تەقەیان لەو پێنج هاووڵاتییە کردووە و لە ئەنجامی تەقەکان، گەنجێک بە ناوی رەمەزان عەبدال گیانی لەدەست داوە، سێ هاووڵاتیی دیکەش بێ سەروشوێن بوون و هاووڵاتییەکیش خۆی شاردووەتەوە و دواتر گەڕاوەتەوە گوندەکەی.
تاوەکو ئێستا دیار هۆکار و چۆنێتیی کوژرانی ئەو گەنجە لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە دیار نییە.
پەکەکە لە سنووری ئامێدی و باڵندە لە پارێزگای دهۆک، دەستیان بەسەر 75 گونددا گرتووە و هاووڵاتییانی ئەو گوندانەش بەردەوام داوا لە پەکەکە دەکەن لە ناوچە ئاوەدانییەکان بکشێتەوە، چونکە بوونەتە مایەی مەترسی بۆ سەر گیانی هاووڵاتییان.
PAYAMNER-
