سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بودجەیەک بۆ چاکسازیی بەنداوەکان تەرخاندەکات

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بودجەیەک بۆ چاکسازیی بەنداوەکان تەرخاندەکات



وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند: لەسەر داوای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە نووسراوی فەرمی و بە ھەوڵی تایبەتی خودی وەزیر بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و بەردەوامبوونی کارکردنی بەنداوەکان، بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی درا بە تەرخانکردن و دابینکردنی ئەم گوژمانەی خوارەوە بۆ ئەو بەنداوانە وەک بوودجەی پێویست بۆ کاری چاکسازیی ھەنووکەیی:



١- بەنداوی دوکان ٨٠٠٠٠٠٠٠٠ ھەشت سەد ملیۆن دینار.

٢- بەنداوی دەربەندیخان ١٠٠٠٠٠٠٠٠٠ یەک ملیاردینار.

٣- بەنداوی دھۆک ٤٠٥٠٠٠٠٠٠ چوارسەدو پێنج ملیۆن دینار.
PAYAMNER-
Top