مالیزیا داوای ده‌ستێوه‌ردانی بیانی ده‌كات بۆ وه‌ستاندنی"كۆمه‌ڵكوژی مسوڵمانان" له‌میانمار
به‌پێی رۆیته‌رز، نه‌جیب ڕه‌زاق، سه‌رۆك وه‌زیرانی مالیزیا، ئه‌مڕۆ له‌میانی چاوپێكه‌وتنی به هه‌زاران مسوڵمانی خۆپیشانده‌ر له كوالا لامپوری پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی، داوای ده‌ستێوه‌ردانی بیانی كردووه بۆ وه‌ستاندنی "كۆمه‌ڵكوژی مسوڵمانانی رۆهینگیا" له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی بوزیی میانماره‌وه.
مالیزیا كه زۆرینه‌ی دانیشتوانی مسوڵمانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی گرتووه له توندوتیژی‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی میانمار له‌دژی كه‌مینه‌ی موسوڵمانانی رۆهینگیا له‌هه‌رێمی ڕاكهینی باكووری ئه‌و وڵاته.
XENDAN -
