عه‌لی باپیر ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی ئاشكراده‌كات
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای تۆماركردنی ناوی له‌سیسته‌می بایۆمه‌تری تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردن، عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی به‌هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسی هه‌رێم كرد‌و جه‌ختیكرده‌وه، باشترین شت كه ده‌یكه‌ن ئه‌وه‌یه تهباییو دۆستایه‌تی بگه‌ڕێننه‌وه.
ئه‌میری كۆمه‌ڵ باسی له‌وه‌كرد كه دۆخی ئێستای هه‌رێم قورساییه‌كی زۆری له‌سه‌ر دڵ و سینه‌ی هه‌موو لایه‌ك دروستكردووه، وتی "میلله‌تانی ته‌با ده‌توانن ئامانجه هاوبه‌شه‌كانیان بهێننه دی، میلله‌تانی ناته‌با هه‌رچه‌نده به‌هێزیش بن به‌هۆی ناته‌باییه‌وه هێزی یه‌كتر سفر ده‌كه‌نه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی دواكۆبوونهوهیان له‌گه‌ڵ وه‌فدی باڵای پارتی ئاشكرایكرد "ده‌ستخۆشیمان لێ‌كردن كه‌سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن به‌ڵام ده‌بێت بزانن كێشه له‌كوێیه، ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی قهزێكهن پێنج لایهنهكهن كه حكومه‌تیان دروستكردووه، وه‌فده‌كه‌ی پارتی وتیان ته‌نها هاتوین گوێ بگرین لهلایهنهكانو دواتر پڕۆژه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌ن پێكده‌هێنین".
"پارتی نه‌یانوت پڕۆژه‌مان پێنیه، به‌ڵام وتیان ئه‌مانه‌وێت گوێ له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان بگرین، ئێمه به‌رونی پێمان وتن مادام داوای سه‌ربه‌خۆیی یاسا ده‌كه‌ین تاوه‌كو ئێستا د. یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌و لێبگه‌ڕێن با ده‌وامی خۆی بكات، ئه‌گه‌ر رێز له‌دامه‌زراوه‌كانی ئه‌م وڵاته بگرین".
عه‌لی باپیر داواشیكرد "ئه‌وه‌ی ئێستا كێشه‌ی یاسایی هه‌یه، پێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه كه‌واده‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌سه‌رچووه، ده‌بێت خه‌می لێبخورێت، په‌رله‌مان كه پهكیخراوه به‌ناحه‌ق پهكیخراوهو پێویسته به‌زویی كارابكرێته‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا كه هه‌یه به‌م سه‌رۆكایه‌تیه‌ی ئێستاوه، به‌ڵام دوای ئه‌وه كه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه ده‌گۆڕێت ئه‌وا ده‌مێنێته‌وه بۆ لایه‌نه‌كان چۆن رێكده‌كه‌ون".
سه‌باره‌ت بهبایكۆتو ناڕه‌زایی موچه‌خۆرانیش، به‌مافێكی خۆیانی زانی به‌ڵام وتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیه خوێندنی ساڵێك بفه‌وتێت.
هه‌روه‌ها داوای له‌خه‌ڵك كرد گرنگی زۆر به‌پرسی هه‌ڵبژاردن‌و تۆماركردنی ناوه‌كانیان بده‌ن به‌پێی سیسته‌می بایۆمه‌تری، چونكه وه‌كو ئه‌و ده‌ڵێت "ده‌نگدان شایه‌تیدانه، هه‌ر كه‌سێك نه‌چێت شایه‌تیه‌كی بهحهقبدات ئه‌وا بادڵنیا بێت بۆشاییه‌ك بهجێدههێڵێتو ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه به‌ته‌زویر جێگه‌ی بگیردرێته‌وه وه‌كو رابردوو".
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشیوایه هه‌ركه‌سێك خۆی به‌دور بگرێت له‌ده‌نگدان توشی دوو گوناح ده‌بێت، "یه‌كه‌میان ئه‌ركی سه‌رشانی جێبهجێناكاتو ئه‌ویتریان دروستكردنی بۆشاییهكهو له‌جیاتی ئه‌و به‌ناحه‌ق ده‌نگ ده‌درێت بهفرتو فێڵ".
XENDAN -
