دوو بنكه‌ی ته‌ندروستی له كه‌مپی خازر و حه‌سه‌ن شام ده‌كرێنه‌وه
مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی دوو بنكه‌ی ته‌ندروستی سوپاسی وڵاتی كوه‌یت كرد بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو بنكه‌یه و ئه‌و پرۆژانه‌ی پێشتر به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی جێبه‌جێ كردووه و بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به یارمه‌تیدانی سێ هه‌زاری منداڵی بێ سه‌رپه‌رشت كرد.
له به‌شێكی تردا ئاماژه به هه‌ڵمه‌تێكی هاوبه‌شی ده‌زگاكه‌یان و حكومه‌تی كوه‌یت كرد بۆ یارمه‌تیدانی گه‌ڕه‌كه تازه رزگاركراوه‌كانی موسڵ كرد و گوتیشی هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنج هه‌زار په‌كێجی خواردنی وشك به‌سه‌ر دانیشتوانی هه‌ردوو كه‌مپی خازر و حه‌سه‌ن شام دابه‌ش ده‌كرێت.
k24-
