هاوسه‌ره‌كه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: جێگره‌وه‌ی تاڵه‌بانی هێشتا نه‌هاتووه‌ته دونیاوه
گه‌لاوێژخان كه هاوسه‌ری ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و دایكی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتییه، له ژماره‌ی ئه‌مڕۆی 4/12/2016 كوردستانی نوێی زمانحاڵی یه‌كێتیدا وتارێكی له ژێر ناوی"به‌ڵێ بۆ جێگر....نا بۆ جێگره‌وه" له باره‌ی جێگره‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان نوسیووه و به ئاشكرا به جێگرانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی ده‌ڵێت" بوون به جێگره‌وه‌ی تاڵه‌بانی خه‌ونه و جێگره‌وه‌كه‌ی هێشتا نه‌هاتووه‌ته دونیاوه.
له درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا گه‌لاوێژخان ده‌ڵێت: له كۆنگره‌ی ڕه‌سمیی حزبدا نووری چاوه‌كانم، خۆشه‌ویستی گه‌ل سه‌رۆك مام جه‌لال به‌سیفه‌تی سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، دوو هه‌ڤاڵی به‌ڕێزی ده‌ست نیشان كرد بۆ پۆستی جێگری یه‌كه‌م و جێگری دوه‌م، كۆنگره‌ش پێشنیازه‌كه‌ی مامی په‌سند كرد، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی جێبه‌جێ كرا كارێكی حزبی دروست بوو، به‌ڵام ئێستا ناو به‌ناو ده‌نگۆیه‌ك له‌ملاو له‌ولا ده‌بیسترێ و له‌هه‌ندێ سایت و فه‌یس بووك و بڵاوكراوه‌دا ده‌خوێنرێته‌وه كه گوایا كه‌سانێ هه‌ن خۆیان هه‌ڵپاچیوه بۆ جێگره‌وه‌ی مام جه‌لال، له‌كاتێكدا ده‌بێ هه‌موان ئه‌و حه‌قیقه‌ته بزانن كه ((جێگره‌وه‌ی مام جه‌لال هێشتا نه‌هاتۆته دنیاوه))
k24-
