وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق نه‌وتى سپی بۆ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت
د. فه‌رهاد قادر، په‌رله‌انتارى كورد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت :" ئەمڕۆ شاندێك سەردانی وەزارەتی نەوتی عێراقمان کرد بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمی نەوتی سپی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه، له‌و سه‌ردانه‌یاندا بۆ لاى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، تیایدا رێکەوتن لەسەر ئه‌وه‌ى، رۆژانە و به بەردەوامى نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن حكوومه‌تى عێراقەوە بنێردرێت، بڕیاریشه بڕه‌كه‌ى زیاد بكرێت".
له ڕۆژانى ڕابردوودا له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان، بڕى سه‌د لیتر نه‌وتى سپی له‌به‌رامبه‌ر "26" هه‌زار دینار، به تانكه‌ر به‌سه‌ر چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى شارى كه‌لار دابه‌شكرا.
له‌وباره‌یه‌وه، یادگار فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕاى گه‌یاند :" له قۆناغی یه‌كه‌مدا بڕی (100لیتر) نه‌وتی سپی به‌بڕی (26)هه‌زاردینار ده‌درێت به‌هاوڵاتیان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویست ناكات هاوڵاتیان سه‌ردانی وێستگه‌كانی دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی بكه‌ن، به‌ڵكو تانكه‌ره‌كانی سوته‌مه‌نی به‌پێی خشته‌یه‌كی دیاریكراو سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌كان به‌سه‌رده‌كاته‌وه.
گوتیشی :" دابه‌شكردنى نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هه‌مو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی تر كه فۆرمی خۆراكیان سه‌ر به هه‌رێمی كوردستانه و ده‌كه‌ونه سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌ده‌وامی ده‌بێت"
باسنيوز
