دایکی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد: جێگرەوەی تاڵەبانی هێشتا لەدایک نەبووە

 دایکی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد: جێگرەوەی تاڵەبانی هێشتا لەدایک نەبووە
دایکی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی هاوسەری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە وتارێکدا رایگەیاندووە، کە ئەو کەسەی دەبێتە جێگرەوەی تاڵەبانی، ”ھێشتا نەھاتۆتە دنیاوە“.

رۆژی یەکشەممە 4ـی کانوونی یەکەمی 2016، خاتوو گەلاوێژ، دایکی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە وتارێکدا، کە لە رۆژنامەی (کوردستانی نوێ) بڵاوی کردووەتەوە، هەڵوێستی خۆی لەبارەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی و بەرهەم ساڵح، جێگرانی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتی ئاشکرا کردووە.

خاتوو گەلاوێژ هەروەها رایگەیاندووە، کۆسرەت رەسوڵ عەلی و بەرهەم ساڵح بە خۆ هەڵپاچین بۆ جێگرەوەی تاڵەبانی تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، ”ناو بەناو دەنگۆیەک لەملاو لەولا دەبیسترێ و لەھەندێ سایت و فەیس بووک و بڵاوکراوەدا دەخوێنرێتەوە کە گوایا کەسانێ ھەن خۆیان ھەڵپاچیوە بۆ جێگرەوەی مام جەلال، لەکاتێکدا دەبێ ھەموان ئەو حەقیقەتە بزانن کە ((جێگرەوەی مام جەلال ھێشتا نەھاتۆتە دنیاوە))“.

دایکی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری باڵی زۆرینەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە وتارەکەیدا، کە بەشێکی زۆری بۆ وەسفکردنی جەلال تاڵەبانی تەرخان کردووە، پێیوایە سکرتێری گشتیی یەکێتی ”خەباتگێڕو سەرکردەو برا گەورەو فەرماندەی لێھاتوو“ـە و داوا دەکات ”ئەو بەیت و بالۆرەیەی ناو فەیس بووک و لێدوانی لابەلا کپ ببێت“.

بە گوتەی دایکی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، کەس ناتوانێ ببێتە جێگرەوەی تاڵەبانیی سکرتێری گشتیی یەکێتی دەڵێت، ”کەس جورئەتی ئەوە نەکات بڵێ فڵان یان فیسار جێگرەوەی مام جەلالە“.












باسنيوز
Top