په‌كه‌كه گه‌نجێكی ده‌ڤه‌ری ئامێدی كوشت
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه 3/12/2016 "5" كه‌سی خه‌ڵكی گوندی"گیزێ" به‌مه‌به‌ستی راوكردن ده‌چنه ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری گوندی"سگیرێ" به‌ڵام له لایه‌ن گه‌ریلاكانی په‌په‌كه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه و له ئاكامدا گه‌نجێگ به ناوی"به‌ڕۆژ ره‌مه‌زان عه‌بدال" كوژراوه و سێ هاوڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی هه‌مان ده‌ڤه‌ر تا ئێستا بێ سه‌ر و شوێنن،ته‌نها یه‌كێك له‌و هاوڵاتییانه رزگار بووه پاش ئه‌وه‌ی توانیوویه‌تی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر خۆی بشارێته‌وه و دواتر ده‌رفه‌تی بۆ ره‌خساوه و له ده‌ست گه‌ریلاكان خۆی قوتار كردووه.
له باره‌ی چۆنیه‌تی رووداوی كوشتن و بێسه‌ر و شوێنكردنی ئه‌و هاوڵاتیانه‌وه "چه‌كدار جه‌مال" په‌یامنێری كوردستان24 له دهۆك رایگه‌یاند: به دوو جۆر باس له چۆنیه‌تی رووداوی كوشتن و بێ سه‌روشوێنكردنی ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌كرێت،زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه پێشتر زانیویانه ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌چنه ئه‌و ناوچه‌یه،چونكه له ساڵی 1988 وه په‌كه‌كه ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی كردووه به ناوچه‌ه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو و ته‌نها خۆی حوكمیان تێدا ده‌كات و بڕیاریان تێدا ده‌دات، هه‌ر بۆیه له كاتی گه‌یشتنی ئه‌و 5 كه‌سه‌دا بۆسه‌یان بۆ داناوون و ته‌قه‌یان لێكردوون،به‌و هۆیه‌وه یه‌كێكیان ده‌كوژن و سێ كه‌سی دیكه‌شیان بێ سه‌روشوێن ده‌كه‌ن،به‌ڵام یه‌كێكیان خۆی ده‌شارێته‌وه و پاشتر خۆی رزگار ده‌كات.
هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ش بۆ ئه‌و رووداوه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌چنه ناوچه‌كه و به‌مه‌به‌ستی راووكردن ته‌قه ده‌كه‌ن، له‌و كاته‌شدا گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه دێن و پێیان ده‌ڵێن نابێت له‌م ناوچه‌یه‌دابن و به‌و هۆیه‌وه كێشه دروست ده‌بێت و یه‌كێك له‌و هاوڵاتیانه ده‌كوژن و سێ كه‌سی دیكه‌شیان بێسه‌ر و شوێن ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه له‌و رووداوه زۆر نیگه‌رانن و كه‌سوكاری ئه‌و گه‌نجه كوژراوه‌ش تا ئێستا ته‌رمی كوڕه‌كه‌یان ده‌ستنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و چاره‌نووسی ئه‌و سێ هاوڵاتییه‌ی دیكه‌ش به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24 هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی ده‌ڤه‌ری ئامێدی و باڵنده زیاتر له 75 گوند و ناوچه‌یان وه‌ك ناوچه‌ی ژێر فه‌رمانڕه‌وایی و یاسا و بڕیاره تایبه‌ته‌كانیان دابڕیووه و رێگه‌ناده‌ن خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بچنه‌وه سه‌ر ره‌ز و باخ و ماڵه‌كانیان و بوونه‌ته ئاسته‌نگ له به‌رده‌م ژیانی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌دا، هه‌ر بۆیه خه‌ڵكی ناوچه‌كه داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن سنوورێك بۆ ئه‌و ره‌وشه دابنێت كه په‌كه‌كه به‌سه‌ر ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌یدا هێناوه.
K24 –
