ساڵح موسلیم: گرتنی باب كۆنتڕۆڵكردنی رێگه‌كانه به‌ره‌و قه‌ڵای داعش
هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده) له رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت شاری باب له باكوری رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب له‌ده‌ست داعش ده‌ربهێنن تا رێگه‌كانی چون به‌ره‌و شاری ره‌ققه‌ی قه‌ڵای ئه‌و رێكخراوه كۆنتڕۆڵبكه‌ن، به‌ڵام توركیاش له‌هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و شاره‌دایه بۆ "درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی داعش".
ساڵح موسلیم به رۆژنامه‌ی "زوددویتشه تسایتونغ" ئه‌ڵمانی راگه‌یاندووه، له ده‌وروبه‌ری شاری باب به‌دوری 30 كیلۆمه‌تر له سنوری توركیا كه له ژێر كونتڕۆڵی داعشدایه شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان شه‌رڤانانی كورد و هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به سوپای توركیا به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌ی باب كونتڕۆڵ بكات رێگه‌كانی چوونی به‌ره‌و شاری ره‌ققه قه‌ڵای داعش كونتڕۆڵ ده‌كات.
ئه‌و شه‌ڕه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه به‌رده‌وامه، سوپای سوریای ئازاد له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات به پاڵپشتی سوپای توركیا بۆ رزگاركردنی شاری باب له ده‌ستی داعش پێشڕه‌وی كردووه و دوو كیلۆمه‌تر له‌و شاره نزیكبوونه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا شه‌ڕڤانان به‌هه‌مان شێوه له‌و شاره نزیكبونه‌ته‌وه له‌به‌ری رۆژهه‌ڵاتییه‌وه.
"ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین باب له داعش رزگار بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌ردۆغان هه‌وڵده‌دات باب داگیربكات بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی داعش" ساڵح موسلیم وایوت.
به‌وته‌ی هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده، ئامانجی توركیا له كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌ی باب رێگریكردنه له به‌یه‌كگه‌یاندنی خاكی كوردانی سوریا.
شاری باب ده‌كه‌وێته دوری 38 كیلۆمه‌تر باكوری رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب و به‌یه‌كێك له شاره مێژوویی و دێرینه‌كانی سوریا داده‌نرێت. هێرشه‌كه‌ی سوپای سوریای ئازاد بۆ كۆنترۆڵكردنی شاره‌كه، له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدایه كه تا ئێستا به‌قوڵایی 27 كیلۆمه‌تر له قوڵایی خاكی سوریا پێشڕه‌ویكردووه.
له باره‌ی گۆڕینی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا دوای هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ كه ده‌ڵێت ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا له سوریا شه‌ری داعش ده‌بێت، موسلیم ده‌ڵێت "هێشتا نازانرێت پلانی تره‌مپ چۆن ده‌بێت، به‌ڵام چاره‌نووسی ئه‌سه‌د نه‌ك دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا به‌ڵكو خه‌ڵكی سوریا دیاریده‌كات".
جه‌ختیشیكرده‌وه "هه‌موو ئه‌و دڕندایه‌تییه‌ی تا ئێستا له سوریا رویانداوه و ئێستاش به‌رده‌وامن به‌رپرسی یه‌كه‌م لێی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریایه، به‌و هۆیه‌وه گه‌لی سوریا له‌گه‌ڵ نه‌مانی ئه‌سه‌ده له ده‌سه‌ڵات".
xandan-
